جیۆمۆرفۆلۆجیای کرداری واتە بەکارهێنانی دیاردە و ڕوخسارە جوگرافیەکان بۆ پڕۆژە و دامەزاوەکان و پڕۆسەی ئاوەدانی و شارستانییەت، یان چۆنییەتی سوودوەرگرتن لە دیارده و ڕوخسارەکانی ڕوی زەوی بۆ چالاکی و بەرژەوەندیە جۆراوجۆرەکانی مرۆڤ.
- بابەتی جیۆمۆرفۆلۆجیا وەک یەکێک لە بابەتە سەرەکییەکانی زانستی جوگرافیا و جیۆلۆجیا هاتۆتە ناو پڕۆگرامی زانکۆکانەوە و دەخوێنرێت و پەیوەندی هەیە بە بوارەکان (پلانسازی شار، کشتوکاڵ، ئەندازیاری).
=KTML_Bold=پەرتووکەکە پێکهاتووە لە هەشت بەشی سەرەکی=KTML_End=
- لە بەشی یەکەمدا تیشک خراوەتە سەر ناساندنی زانستی جیۆمۆرفۆلۆجیا و جیۆمۆرفۆلۆجیای پراکتیکی و پاشان پشکنینی شوێنی بۆنهەر ناوچەیەکی لێکۆڵینەوە.
- بەشی دووەم تایبەت کراوە بۆ پێکهاتەکانی سەر ڕووی زەوی و ژێر ڕووی زەوی و سەرجەم تایبەتمەندییەکانی بەرد و خاک.
-بەشی سێیەم بریتییە لە باسکردنی بابەتەکانی لێژی و جۆرەکانی لێژی و ئەو کێشە و گرفتانەی بەهۆی لێژی خاکەوە دێنە پێش پڕۆژەکان.
- بەشی چوارەم باس لە ڕاماڵین و هۆکارەکانی درووستبوونی و مەترسییەکانی دەکات.
-بەشی پێنجەم باس لە هایدرۆمۆرفۆمەتری ڕووبارەکان دەکات.
- بەشی شەشەم باس لە پڕۆژە ئەندازیارییەکان کراوە کە پشت بە زانیارییە جیۆمۆرفییەکان دەبەستن.
- بەشی حەوتەم باس لە گرنگی ئەم زانیاریانە دەکات بۆ پلانی پڕۆژە ئاودێری و کشتوکاڵییەکان.
- لە بەشی کۆتای ڕۆڵی جیۆمۆرفۆلۆجیا لە گەڕان بەدوای دەرامەتە سرووشتییەکان و بواری سەربازی خراوەتە بەر باس. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 919 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!