سەوزەکان بە گشتی تەندرووستن و کالۆری کەمیان تێدایە، دژە نەخۆشی دەجەنگن، یارمەتیی کرداری هەرس دەدەن، وە پەیوەندییان بە لاوازبوونی جەستەوە هەیە، هەندێکیان بەهۆی بوونی ئاو و ڕیشاڵی زۆرەوە، یارمەتیدەرێکی زۆرباشن بۆ ئەوەی کێشی جەستەت کەمبێتەوە.
=KTML_Bold=دەتوانیت کەڵک لەم جۆری خۆراکانە ببینیت.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. گێزەر=KTML_End=
لە هەر کوپێک گێزەردا زیاتر لە 3.5 گرام ڕیشاڵی هەیە، ئەمەش وادەکات هەست بەتێری بکەیت و بۆ ماوەیەکی زۆر ئارەزوی خواردنت نەبێت.
=KTML_Bold=2. بەزالیا=KTML_End=
زۆر تەندرووستە و لە هەر کوپێکدا زیاتر لە 8 گرام ڕیشاڵی تێدایە، وە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، چەوری کەمەر دەتوێنێتەوە.
=KTML_Bold=3. پەتاتەی شیرین=KTML_End=
هەڵبژاردنێکی نایابە، بۆ ماوەیەکی زۆر بەتێری دەتهێڵێتەوە، کەڵک بە کرداری هەرس دەگەیەنێت، هەروەها تەندرووستە بۆ ئەو کەسانەی حەز بە خواردنی شیرینی دەکەن.
=KTML_Bold=4. قەڕنابیت=KTML_End=
ڕیشاڵی تێدایە و کالۆری کەمە، یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ کەمبوونەوەی کێش.
=KTML_Bold=5. بیبەری شیرین=KTML_End=
هەستی تێریت پێدەبەخشێت دوای خواردن و زوو هەست بە برسێتی ناکەیت، ئاسنی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، ڕێگە نادات گرفتیی کەمی ڤیتامینەکانت بۆ درووستبێت کاتێک ڕێجیم دەکەیت.
=KTML_Bold=6. برۆکلی=KTML_End=
بەهۆی بەرزی ڕێژەی دژە ئۆکسانەوە، هەوکردن لە جەستەدا کەمدەکاتەوە، جەستەیەکی ڕێک و تەندرووستت پێدەبەخشێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 241 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!