زۆری ئیشتها و ئارەزوی خواردن یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی قەڵەوی و کێشەیەکی بەردەوامی ئەو کەسانەیە کە بە دەست زۆری کێشەوە دەناڵێنن بە تایبەت لە وەرزی زستان؛ گرنگی دان بە خواردنی ئەم جۆرە خۆراکانەی کە دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک بڵاویکردووەتەوە، یارمەتیی کۆنتڕۆڵکردن و کەمکردنەوەی ئیشتها و زوو تێربوون دەدات:
1. ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ماددە پڕۆتینەکان، وەک گۆشت، هێلکە، پاقلەمەنیەکان و قارچک.
2. ماددە ڕیشاڵیەکان؛ چونکە دەبنە هۆی خاوکردنەوەی پڕۆسەی هەرسکردن و بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنی تێربوون (لێبتین): وەک هەموو جۆرەکانی سەوزە وێنەی خەیار، کاهو، ترۆزی، بیبەر، پیاز، میوەی فرێش؛ وەک مزرەمەنییەکان، کێوی، هەنار، هەرمێ و شلیک، هەروەها پاقلەمەنیەکان و دانەوێڵە تەواوەکان.
3. بادەم و گوێز؛ خواردنی پیاڵەیەک لە بادەم یان چەند گوێزێک لەنێوان ژەمەکان، خواردنەوەی چەند کوپێ قاوە بە تایبەت قاوەی سەوز، بەڵام بێ شەکر یان چا بێ شەکر، سێو بە تایبەت سێوی سەوز، چای زەنجەبیل، هێلکەی کوڵاو.
4. خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە ئاو بەتایبەت نیو چارەکێک بۆ نیو کاتژمێر پێش خواردن و لەنێوان ژەمەکان و دورکەوتنەوە لە خواردنەوەی شەربەتی فرێش و جۆرەکانی تری شەربەت و خواردنەوەگازییەکان.
5. هەروەها پاپەندبوون بەم چەند خاڵەی خوارەوە:
- خواردن بەهێواشی و جوێنی پار و بە باشی و دورکەوتنەوە لە خواردن بەپەلە و بەکارهێنانی قاپی بچوک بۆ خواردن.
- لە کاتی خواردن سەیری تیڤی مەکە و مۆبایل بەکارمەهێنە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 381 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!