توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستوە خواردنەوەی #قاوە# زیاتر لە ڕێژەی پێویست زیان بە کۆئەندامی دەمار و هاوسەنگی هۆڕمۆنەکانی جەستە دەگەیەنێت.
بە پێی گۆڤاری Freudenی ئەڵمانی، کە ئەنجامی توێژینەوەیەکی خستوەتەڕوو، خواردنەوەی کافایین زیاتر لە ڕێژەی پێویست، هۆکارە بۆ تێکچوونی کۆئەندامی دەمار، هۆڕمۆنەکانی جەستە ناهاوسەنگ دەکات و نیشانەکانی سوڕی مانگانە تێکدەدات.
ئەو گۆڤارە ئەوەشی خستوەتەڕوو، پێویستە خانمان پێش و پاش سوڕی مانگانە دووربکەونەوە لە خواردنەوەی کافایین، چونکە هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ زیاد دەکات، کە بە هۆڕمۆنی فشار ناسراوە.
هەروەها کافایین شەکری خوێن زیاد دەکات، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی کەسەکە میزاجی بێت، تووشی سەرئێشە، شەکەتی و ماندوبوون بێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە کاتی سوڕی مانگانە خوێنی زیاتر بێت.
ئەو خانمانەی زۆر حەز بە خواردنەوەی قاوە دەکەن و ناتوانن دەستبەرداری بن، دەتوانن لە بەیانیان کوپێک قاوە بخۆنەوە، بەڵام پێویستە پێشتر شتێک بخۆن و گەدەیان بەتاڵ نەبێت، وە دوربکەونەوە لەوەی شەوان پێش نووستن قاوە بخۆنەوە، باشتریش وایە شیر تێکەڵی قاوەکە بکرێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 245 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!