یەکێتی ناوەندی کاراتێی کوردستان بە هاوکاری یانەی وەرزشی پێشمەرگە و لەنێو هۆڵی شەهیدی ئەندازیار ئەحمەدی تایبەت بە یانەکە، پاڵەوانێتی کاراتێی منداڵانی یانەکانی کوردستانی ئەنجام دا.
لەو پاڵەوانێتییەدا کە یارییەکانی ماوەی یەک ڕۆژی خایاندوو تایبەت بوو بە تەمەنەکانی خوار 13 ساڵ بۆ کێشە جیاوازەکانی هەردوو جۆری کاتا و کۆمیتە، یانەی پەیام توانی یەکەم بێت و پلەی دووەمیش بۆ یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بوو.
ئەمە و یانەی خاکی کەرکووک سێیەم و پلەی چوارەمیش بۆ یانەی هەڵەبجە بوو.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 226 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!