#ئالان حەمەسەعید# وەزیری پەروەردەی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# داوای لە مامۆستایان کرد، بایکۆتی کار نەکەن.
ئالان حەمەسەعید، ئەمڕۆ ڕێکەوتی #10-09-2023# لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی کێشە داراییەکانی نێوان #هەولێر# و بەغدا قسەی کرد و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی یاسای بودجەی جێبەجێکردووە.
وەزیری پەروەردە ڕاشیگەیاند، بە پێی یاسا شایستەی هەرێم لە بودجەی 2023 بریتییە لە 16 ترلیۆن و 498 ملیار دینار، بەڵام ئەوەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە 2023 بە ئێمە گەیشتووە تەنیا سێ ترلیۆن و 598 ملیار دینار بووە لەو بڕەش 400 ملیار دیناری هیی مانگی 11 و 12ی ساڵی ڕابردوو بووە، کەواتە سێ ترلیۆن و 198 ملیار دیناری ئەمساڵ ڕەوانە کراوە.
ئەو ڕوونیکردەوە، ئێستا ڕێکەوتی 10-09-2023 ئەگەر بەغدا 500 ملیار دینارەکەش بنێرێت، هێشتا بەشی مووچە ناکات، چونکە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان 320 ملیار دینارە، بەڵام بۆ مووچەی مانگانە زیاتر لە 906 ملیار دینار پێویستە.
وەزیری پەروەردە ئەوەشی ڕاگەیاند، هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی ستەم بووەتەوە و داواشی لە مامۆستایان کرد بایکۆت نەکەن و جەختیشیکردەوە، دوای ناخۆشی خۆشی دێت و بە ئیرادەوە ئەو دۆخە سەختەش تێدەپەڕێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 352 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!