وەزیری تەندرووستیی تورکیا ڕایگەیاند، پێنج زمانی دیکە لەنێویاندا زمانی عەرەبی بۆ سیستمی ڕەچەتەی ئەلیکترۆنی زیادکراوە، بەڵام زمانی کوردی لەنێو زمانە زیادکراوەکاندا نییە.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندرووستیی تورکیا ڕۆژی شەممە (26-08- 2023) لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە سۆشیاڵ میدیا ڕایگەیاند، پێنج زمان بۆ سیستەمی ڕەچەتەی ئەلیکترۆنیم-E-Reçetem'' زیاد کراوە.
فەخرەدین کۆجا ئاماژەی بەوەدا، ئەو پێنج زمانە کە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانیان تەواو بووە، زمانەکانی (ئینگلیزی، ئەڵمانی، عەرەبی، فەرەنسی و ڕووسی)ن. بەیانی ڕۆژی هەینی خراونەتە نێو سیستمەکە و لە ڕۆژی شەممەوە بۆ بەکارهێنان بەردەستن.
زیادنەکردنی زمانی کوردی بۆ ئەو خزمەتگوزارییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی لێکەوتەوە.
بەشێکی بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا لە #باکووری کوردستان# و تورکیا ئاماژەیان بەوە داوە، ئەگەر زمانی کوردی بۆ ڕەچەتەی ئەلیکترۆنی زیادکرابا، وڵاتی دابەش دەکرد؟
لە باکووری کوردستان و تورکیا ملیۆنان کورد دەژین و تورکی تاکە زمانی فەرمییە. ئەو هاونیشتمانییە کوردانەی لە تورکیا دەژین و تورکی نازانن، لە ناوەندە فەرمییەکاندا و لە سەنتەرەکانی پەیوەندی کە خزمەتگوزاری خێرا پێشکەش بە خەڵک دەکرێت، بەهۆی نەبوونی وەرگێڕ و بژارەی زمانی کوردی، ناتوانن بە زمانی دایک گوزارشت لە کێشە و پێداویستییەکانی خۆیان بکەن.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 370 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!