تووتە خڕەی سەربانێ
دەڕوا سەرمەوقولانێ
تووتە خڕە: مەبەست لە باگردێنە، (باگردێن: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە بەردی چیایی یان داری سەختی وەک بەڕوو درووستدەکرێت، لە کاتی باران باریندا، بۆ بانگێڕان بەکاردێت) . دەڕوات سەرمەوقولانێ: واتە: باگردێن شێوەی لوولەکییە، لەکاتی بانگێڕاندا دەخوولێتەوە کە بە سەرمەوقولانێ چووێنراوە. وەڵام (باگردێن) . [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 154 car hatiye dîtin