جەولەی دووەم لە قۆناغی دووەمی خولی لاوانی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوو تێیداو لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لەسەر یاریگەی ئەلولا لە شاری بەغدا بوونە میوانی لاوانی یانەی مرور.
یارییەکە لە کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی شەممە #02-09-2023# بەڕێوەچوو، لەگەڵ ئەوەی لاوانی یانەی پێشمەرگە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی کۆتایی خولەکە یەکلا کردبۆوە، بەڵام یاریزانانی بەرگ سەوزی هەڵگری ناوی پێشمەرگە دووبارە بێ کۆڵ نەدان بۆ سەرکەوتن، توانیان ئەنجامی یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان یەکلا بکەنەوە و بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ سێ خاڵی دیکەیان خستە سەر کۆی خاڵەکانیان و بە 16 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیان بە جێگیری مانەوە.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 195 car hatiye dîtin