بەپێی ئەو ڕەشنووسەی بۆ پەیڕەوی ناوخۆی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئامادەکراوە، یەکێتی نیشتمانی گۆڕانکاری گەورە لە مەکتەبەکانی دەکات.
یەکێتی ژمارەی مەکتەبەکانی بە ڕێژەی سەدا 50 کەمدەکاتەوە، کە ژمارەیان ئێستا 12 مەکتەبە و لە دوای کۆنگرە دەکرێن بە 6 مەکتەب.
هەریەک لە مەکتەبەکانی بۆردی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان و ڕێکخستن، مەکتەبی ڕاگەیاندن و بیر و هۆشیاری تێکەڵ دەکرێن، هەروەها مەکتەبەکانی کاروباری یاسایی و کۆمەڵایەتی و پێشمەرگە دێرینەکان لادەبرێن و دەخرێنە سەر مەڵبەندەکان.
بەرپرسی مەکتەبەکان لە ئەندامانی سەرکردایەتی هەڵدەبژێرێن و ڕاستەوخۆ کاروباری هەندێک لە مەکتەبەکان دەبەسرێت بە مەڵبەند و بەشەکانی مەڵبەندەکان. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 223 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!