ناونیشانی بابەت: بەوێنە.. سرووشتی سەرنجڕاکێشی بەردەکانی گوندی چاڵی
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
گوندی چاڵی دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی #ئاکرێ#، کە هاوسنوورە لەگەڵ دەڤەری #بارزان#. پێکهاتەی بەردەکانی دەوروبەری شێوە جیاواز و سەرنجڕاکێشن و بوونەتە جێی سەرنجی هاووڵاتییان و دیمەنێکی نەوازەیان بە ناوچەکە بەخشیوە.
لەمبارەيەوە، کرمانج چاڵی، لێکۆڵەر و چالاکوانی ژینگەپارێزی دانیشتووی گوندی چاڵی، سەربە شارۆچکەی ئاکرێ، بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند: ئەگەر بەگشتی بڕوانینە ناوچە شاخاوییەکانی #کوردستان# و گەشتێک بەناو شاخ و دۆڵ و گوند و شارۆچکەکانیدا بکەین، مرۆڤ هەست بە ئاسوودەیی و خۆشییەکی زۆر دەکات، چونکە سرووشتەکەی ناوازەیە و پەروەرێن بە مرۆڤی داوە، ئەرکە هەمووان لە ئاست ئەو ژینگە و سرووشتە جوانە، هەست بە بەرپرسیارییەتی بکەین و بیپارێزین.
ئەو لێکۆڵەر و چالاکوانە ژینگەپارێزە دەشڵێت: بەپێی ئەوەی دەستی نووسینم هەیە و خاوەن چەند پەرتووکێکی چاپکراویشم، هەوڵم داوە جوانییەکان لە هەموو ڕووێکەوە، لە مرۆڤایەتی، هۆنراوە و هۆزان و سرووشتی ناوچەکەمان.. هتد پیشان بدەم.
ئەوەش دەخاتە ڕوو: ئەوەی سەرنجی خەڵکی سنوورەکە و ڕێبوارانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە، دیمەنی بەردەکانی سنووری گوندەکەمانە، چونکە شێوەیەکی جیاواز و تایبەتیان هەیە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، پێدەچێت ئەم بەردانە سەردەمانێک بەهۆی گۆڕانکاریی پێکهاتەی سرووشت و بوومەلەرزە بەم شێوەیە دەرکەوتبن.“[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 455 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!