لە گردی شوێنەواری #باب و کوڕ# لە دەڤەری ڕاپەڕین (ڕانیە) ، چەندین قاپی گڵینەی جیاواز و سەرنجڕاکێش دۆزراوەتەوە کە بە گوتەی شوێنەوارناسە بەشداربووەکانی کاری هەڵکۆلینی شوێنەواری لەم گردە مێژووییە، دەکرێ ئەمانە کۆمەڵێک قاپ بن کە وەک قاڵبێکی نان درووستکردن بەکار هاتبێت.
تیم بوز، سەرۆکی تیمی شوێنەوارناسی کە سەرقاڵی کاری کنە و پشکنینی شوێنەواری لەسەر ئەم گردن، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لەبارەی دۆزینەوەی ئەم قاپانە دەڵێت: چەند قاپێکی جیاوازمان بینی لە گردی شوێنەواری باب و کوڕ لە ڕاپەڕین، ئەم قاپانەمان بە مەبەستی جیاواز بەکارهێنا، تەنانەت میوەمان تیا دانا و نانمان تێیدا درووستکرد. بە بۆچوونی ئەم شوێنەوارناسە پێدەچێت ئەم قاپانە زیاتر بە مەبەستی قاڵبێک وەک درووستکردنی نان بەکار هاتبێت.
مێژووی ئەم قاپە شوێنەوارییانە بۆ 5500 ساڵ پیش دەگەڕێتەوە.[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 282 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!