شوێنەواری ( گردەدەشت) لە سنووری شارۆچکەی ناوەندی سۆران، بە یەکێک لە سایت و شوێنەوارە گرنگەکانی دەڤەرەکە و #کوردستان# دادەنرێت، تا ئێستا چەندین جار لەلایەن شوێنەوارناسە ناوخۆیی و جیهانییەکان کنە و پشکنینی بۆ کراوە.
تا ئێستا (2023) چەند تیمێکی شوێنەواریی جیهانی، بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری #سۆران# و زانکۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ناوخۆیی، کاری کنین و پشکنینیان لەو گردەدا کردووە، چەندین چینی شوێنەوارییان دەرخستووە و گڵێنە و ئامرازی بەردینەی جۆراوجۆر دۆزراونەتەوە و کارکردنیش لەم گردە شوێنەوارییە، بە هاوکاریی شوێنەوارناسە جیهانییەکان بەردەوامە.
شوێنەواری (گردەدەشت) ، بە یەکێک لە گەورەترین گردی دەشتی دیانا دادەنرێت، لە سنووری شارۆچکەی ناوەندی سۆران، تایبەتمەندیی زۆری هەیە و شوێنێکی سەرنجڕاکێشە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە حەوت هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 457 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!