ناونیشانی بابەت: چ کاتێک گونجاوە بۆ پشکنینی دووگیانی؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
واباشترە لە دوای دواکەوتنی سوڕی مانگانە خانمان پشکنینی دووگیانی ئەنجام بدەن کە بە دوو ڕێگا دەکرێت.
- پشکنینی خوێن:- لە ڕێی وەرگرتنی خوێن لە تاقیگە دەکرێت بە دیاریکردنی (β-hCG) لە خوێندا و باشترە دوای 14 ڕۆژ لە پیتاندنی هێڵکە ئەنجام بدرێت.
- پشکنینی میز:- ئەم پشکنینەیان ئاسانتر و خێراترە و دەتوانرێت لەماڵەوە بکرێت.
ڕاستەوخۆ لە دوای جووتبوون یان بەچەن ڕۆژێکی زۆرکەم ئەنجام دانی ئەم پشکنینانە ئەنجامی نەرێنیان دەبێت بەهۆی کەمی یان نەبوونی هۆرمۆنی دووگیانی (hCG) . [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 490 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!