#مەلا بەختیار# ئەندامى پێشووى ئەنجوومەنى باڵاى بەرژوەندییەکانى #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە ڕێگەى سوڵحى عەشایەرییەوە، کێشەى یەکێک لە زاواکانى چارەسەرکرد، کە هاوڕێ مەلا ستار پەڕڵەمانتارى پێشووى یەکێتى بوو.
لەو بارەوە مەلا بەختیار دەڵێت: مانگی 4ی ئەمساڵ 2023، کێشەیەکی نەخوازراو لەنێوان بنەماڵەی مەلا ستار-هاوڕێی مەلا ستاری #کفری#-#گەرمیان#، لەگەڵ سامانی حاجی فایەق، برای کاوەی خوالێخۆشبوو و برازای ئەحمەدی حاجی عەلی-#سلێمانی#، ڕویدا، بە هیمەتی کوردەواریانە بەدڵسۆزی و پەرۆشی هەمووان، لە ڕێککەوتی #18-11-2023# توانرا کێشەکە بەخۆشی و خۆشەویستی لەناو ئاپۆڕای سەدان دڵسۆزی خەمخۆری هەردوو بنەماڵەکە چارەسەر بکرێ.
هەروەها دەڵێت: من سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە هاوکارم بوون لە چارەسەرکردنی کێشەکە. بەتایبەتیی بەڕێزان عوسمانی حاجی مەحمود، #مەحمود سەنگاوی# و عەدنانی حەمەی مینە.
هەروەها سوپاسى مامۆستا ئایینییەکانیش دەکات و دەڵێت: دوو ڕۆژ لەگەڵمان بوون بۆ چارەسەر و کاریگەریشیان دڵخۆشکەرە بوو. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 280 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!