لە کۆنەوە بیستومانە کە #گێزەر# بۆ چاوەکانمان سوودی هەیە و بینایی بەهێزدەکات، لەگەڵ ئەوەی ئەم قسەیە بنەمای زانستی هەیە، بەڵام بە تەنیا گێزەر نییە کە ئەو سوودانەی هەیە، کۆمەڵێک خۆراکی دیکە سوودێکی زۆر بە تەندرووستی چاوەکان دەگەیەنن و ڕێگری دەکەن لە لاوازبوونی.
1. سپێناخ و سەوزە گەڵا تۆخەکانی وەکوو کەلەرم، دژە ئۆکسانیان تێدایە، ڕێگری دەکەن لە لاوازبوونی چاوەکان.
2. ماسی، بەتایبەتیی ماسی تونا، ساردین و سەلەمون، بەهۆی دەوڵەمەندییان بە ئۆمێگا-3 یارمەتیی بەهێزبوونی بینایی دەدەن و ناهێڵن لەگەڵ زیادبوونی تەمەن بینایی لاواز بێت.
3. هێلکە، ڤیتامین A و E تێدایە، کە بەسوودن بۆ چاوەکان، بەتایبەتیی زەردێنەکەی.
4. پرتەقاڵ و میوە مزرەکانی دیکە، ڕێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین C لە پێکهاتەیاندا هەیە، چاوەکان بە تەندرووستیی دەهێڵنەوە.
5. چەرەسات، وەکوو بادەم، گوێز، ناوکە کولەکە و تۆوی کەتان، بینایی چاوەکان بەهێزدەکەن و لە پیرییدا بەبەهێزی دەیهێڵنەوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 235 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!