شاندێکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# سەردانی بەغدا دەکات و لەسەر پرسی بودجە و مووچە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئێراق کۆدەبێتەوە.
بڕیارە سبەی دووشەممە ڕێکەوتی #27-11-2023#، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.
میدیاى پارتى لە زارى سەرچاوەیەک بڵاویکردەوە، شاندەکە لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی ئێراق دەبێتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا: تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە شایستەدارییەکانی هەرێمی کوردستان و جیاکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا، بابەتێکی دیکە هەموارکردنەوەی یاسای بوودجەی ئێراقە.
ئەمە لەکاتێکدایە هەرێمی کوردستان دەیەوێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە ئینفاقی فیعلی جیا بکرێتەوە و مووچەی مووچەخۆران بە سیاسی نەکرێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 270 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!