دوای ئەوەی دوێنێ ڕێکەوتی #25-11-2023# ژمارەیەک لە چالاکوانان و هاووڵاتییانی #پێنجوێن# بەهۆی کەمکردنەوەی شەش کاتژمێر لە کارەبای نشتیمانی هەڕەشەی داخستنی ڕێگای هەردوو مەرزی #باشماخ# و #سەیرانبەند# یاندا، ئەمڕۆ ڕێکەوتی #26-11-2023# وەزارەتی کارەبا بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەکەیدا.
زانا ڕەحمان، قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 26-11-2023 لەلایەن وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم، ئاگادارکراینەوە کە بە بڕیاری وەزیری کارەبا کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا، بۆ ئەو مەبەستەش دەبێت سەرجەم ئەو زیادەڕەوییانەی کراونەتە سەر تۆڕەکانی کارەبای سنووری شارۆچکەی پێنجوێن لاببرێت، هاوکات لە قۆناغی کۆتایی بەستنی پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان دا پێنجوێنیش پێوەری زیرەکی بۆببەسترێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت دوو مانگ جارێک پسوڵەی پارەی کارەبا بۆ هاووڵاتییانی پێنجوێن بێتەوە و پارەی کارەبا ڕادەست بکەن.
بەڵێنەکەی وەزیری کارەبا بەچارەسەرکردنی گرفتی کارەبای پێنجوێن لەکاتێکدایە کە ژمارەیەک لە چالاکوانان و هاووڵاتییانی پێنجوێن بەهۆی کەمکردنەوەی شەش کاتژمێر لە کارەبای نشتیمانی هەڕەشەی خۆپیشاندان و داخستنی ڕێگای هەردوو مەرزی باشماخ و سەیران بەنیاندا. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 236 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!