کۆنگرەی پاریس (مجلس ڕوژ هلاتی نزیک) 1922 لە ڕۆژنامەی #پێشکەوتن# .
نووسینی: هەمزە عوسمان حەوێز، هیوا حەمید شەریف.
#گۆڤاری زانکۆی گەرمیان# ، ژمارە: (10) ، 2023.
ڕۆژنامەی (پێشکەوتن) کە لەنێوان ساڵانی (1920-1922) وەکوو ڕۆژنامەیەکی هەفتانە و بە زمانی کوردی لە شاری #سلێمانی# لەلایەن بەریتانیەکانەوە دەرچووە و خاوەنداریەتی کراوە، بایەخی زۆری بە ڕووداوە سیاسی و هەوڵە دیبلۆماسی و پەیوەندییەکانی ئەو قۆناغەی دەوڵەتی عوسمانی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمان داوە. لەم سۆنگەیەوە، یەکێک لەو ڕووداوە سیاسییانەی کە پەیوەندیی بە دەوڵەتی عوسمانییەوە هەبووە و باسی کردووە، کۆنگرەی پاریس (مجلس ڕوژ هلاتی نزیک) بووە. هەڵبەتە ئەم کۆنگرەیە دوای ئەوە هاتووە، کاتێک کە لەسەرەتای ساڵی 1922 قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان دەوڵەتی عوسمانی و وڵاتانی هاوپەیمان هاتۆتە کایەوە، بەمەش وڵاتانی هاوپەیمان بە ئامانجی هەموارکردنەوەی بڕگە و ماددەکانی پەیماننامەی (#سیڤەر# ) و تاوتوێکردنی پرس و کێشەکانی نێوان (تورکیا و یۆنان) بەگشتی و کێشەی سەر ناوچەکانی (تراکیا، ئەزمیر و ئەدرنە) بەتایبەتی، بڕیاری بەستنی کۆنگرەیەکی لەم شێوەیەیان داوە و لەنێوان ڕۆژانی (22-26)-03-1922لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆنگرەکە درێژەی بە کارو کۆبوونەوەکانی خۆیداوە و تێیدا پێشنیاری ئاگربەست و ئاشتیی خسووەتە بەردەم هەریەک لە حکومەتەکانی (ئیستانبۆڵ، ئەنقەرە و ئەسینا) . بەمەش سەرباری ڕازی بوونی حکومەتی ئیستانبۆڵ بە پێشنیاری ئاشتی و ئاگربەست، بەڵام حکومەتی ئەنقەرە هەردوو پێشنیارەکەی ڕەتکردۆتەوە و حکومەتی (ئەسینا) ش ئەگەرچی پێشنیاری ئاگربەستی پەسند کردووە، بەڵام پێشنیاری ئاشتیی ڕەتکردۆتەوە و سەرەنجام دوای ئاڵوگۆڕکردنی چەندین یاداشتنامە لە نێوان هێزە ناکۆکەکان و وڵاتانی هاوپەیمان ئەم دەستپێشخەرییەی وڵاتانی هاوپەیمان بۆ ئاشتی شکستی هێناوە. ئەم توێژینەوەیە بە میتۆدی خستنەڕووی زانیارییەکان و شیکردنەوەیان دەیەوێت چۆنییەتی مامەڵەکردنی دەوڵەتانی بەشداربوو لە کۆنگرەکە و هۆکارە سەرەکییەکانی بەرقەرار بوونی ئاشتی لەنێوان وڵاتە ناکۆکەکان بخاتەڕوو، وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە: بۆچی هێزە ناکۆکەکانی بەشداربووی کۆنگرە هەڵوێستی جیاوایان بەرانبەر بە پێشنیارەکانی کۆنگرە هەبووە. ئایا بۆ کۆنگرەکە لە هەوڵ و ئامانجەکانی سەرکەوتوونەبووە و شکستی هێناوە؟. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=532606&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی کۆنگرەی پاریس (مجلس روژ هلاتی نزیک)1922 لە ڕۆژنامەی پێشکەوتن=KTML_Link_External_End=
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 502 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!