یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق لە شاری بەغدا و بە بەشداری 43 ڕاهێنەر خولی ڕاهێنەرایەتی ئاستی یەکەمی لەژێر چاودێری یەکێتی بالەی جیهان و ئاسیا بەڕێوە برد کە تێیدا (د.سەڵاح کانەبی) ، ڕاهێنەری تیمی بالەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە توانی بڕوانامەی ئەو خولە بەدەست بهێنێت.
لەو خولەدا کە وانەکانی لە ماوەی پێنج ڕۆژ بە شێوازی تیۆری و پراکتیکی بەڕێوەچوون و هەردوو وانەبێژی نێودەوڵەتی ئێرانی (مەحمود ئەفشار جۆست) و (عەلا خەڵەف) لە ئێراق وانەکانیان دەوتەوە بەشداران توانیان سوودی تەواو لە زانیارییە تازەکان و یاسا نوێکانی یاری بالە وەربگرن.
لە کۆی ئەو ژمارەیەی بەشداری خولەکە چوار ڕاهێنەر لە دەرەوەی ئێراق و لە وڵاتانی ئاسیا بەشداریان کردبوو، هەروەک لە دواڕۆژی وانەکانی خولەکە و بە ئامادەبوونی (د.حەبیب عەلی) سەرۆکی یەکێتی ناوەندی بالەی ئێراق بڕوانامەی بەشداری بەخشرایە بەشداران.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 270 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!