هیچ کاتێک بیرت لەوە کردووەتەوە چیتر نانی سپی نەخۆیت، تەنانەت ئەگەر بۆ چەند ڕۆژێکیش بێت؟ ئەگەر ئەم گۆرانکارییە لە ژیانتدا بکەیت و بۆ ماوەی دوو هەفتە بەتەواوی خۆت بەدووربگریت لە نانی سپی، هەست بە چەند گۆڕانکارییەک دەکەیت.
1. هەست دەکەیت کێشت خێراتر دادەبەزێت، ئەگەر پێشتر زۆر ماندوو بووبێتیت بە کەمکردنەوەی کێشی جەستەتەوە، ئەوا ئێستا خێراتر کێشت کەمدەکات و جەستەت گلایکۆجینی خەزنکراو بەکاردەهێنێت.
2. هەست بە گەشانەوەی پێستت دەکەیت، بەشێک لە گرفتەکانی پێستت کەمدەکەن، بەتایبەتیی زیپکە، کە ئەگەر بە هۆکاری زۆر خواردنی کاربۆهیدرات درووستبووبێت.
3. هەندێک کەس هەستیاریی گلوتینیان هەیە و هەستی پێناکەن، کە ئەم جۆرە هەستیارییە دەبێتە هۆی هەوکردن لە جەستەدا، نیشانەکانی وەکوو غازات لە کەسەکەدا دەردەکەوێت، ئەگەر واز لە نانی سپی بهێنێت، ئەم گرفتەت چارەسەر دەبێت.
4. وزەی جەستەت زیاد دەبێت، چونکە نانی سپی بۆ هەرسکردن قوورسە و جەستەت وزەیەکی زۆری پێویستە بۆ هەرسکردنی، بەڵام کاتێک وازیلێدەهێنیت، وزەی جەستەت دەگەڕێتەوە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 204 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!