شیری دایک گرنگترین سەرچاوەی وزەیە لە منداڵانی خوار تەمەن 6 مانگ، هەر بۆیە پێویستە سیستمی خۆراکیی دایکان تەندرووست بێت و یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی شیریان زیاد بێت.
ئەم چەند میوەیە نەک تەنیا وزە بە منداڵەکەت دەدات لە ڕێگەی شیرەکەتەوە، بەڵکوو کێشی جەستەش کەمدەکاتەوە.
=KTML_Bold=1. ئەڤۆکادۆ=KTML_End=
ڕێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە، یارمەتیی تەندرووست مانەوەی منداڵەکەت دەدات، هەروەها یارمەتیدەری دایکە بۆ ئەوەی کێشی هاوسەنگ بێتەوە، هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە.
=KTML_Bold=2. پاپایا=KTML_End=
یەکێکە لە میوە زۆر سوودبەخشەکان بۆ دایک، چونکە یارمەتیی زیادکردنی شیر دەدات، سەرچاوەی ڤیتامین Cیە، سیستمی بەرگری بەهێزدەکات، جەستە لە ژەهر خاوێن دەکاتەوە و چەوری دەسوتێنێت.
=KTML_Bold=3. مۆز=KTML_End=
بۆ ماوەیەکی زۆر دایکەکە بەتێری دەهێڵێتەوە، ڕێگری دەکات لەوەی دایکەکە زۆر خۆری بکات، دۆخی دەروونی دایکانیش باشتر دەکات.
=KTML_Bold=4. هەنجیر=KTML_End=
ڕیشاڵی زۆری تێدایە و شیری دایک زیاد دەکات، یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ بەهێزکردنی ئێسکی منداڵ.
=KTML_Bold=5. شوتی=KTML_End=
هیمۆگڵۆبین لە خوێندا زیاد دەکات، بەسوودە بۆ دایکان، هەوکردن کەمدەکاتەوە، هاوسەنگی ئاوی جەستە ڕادەگرێت.
=KTML_Bold=6. پرتەقاڵ=KTML_End=
بەسوودە بۆ پوک و ماسوولکەی منداڵ، لە نەخۆشی دەیپارێزێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 246 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!