نووسەر: #هاوڕێ جەلال پاڕەزانی#
بەشی شانزەیەم:
ماری قەهقەهە: ماری قاقا؛ مارێکە کە هەمیشە دەم بە پێکەنین و قاقایە! ئەم مارە بووەتە هۆی لەناوبردنی شارێک و خەڵکەکەی. پێم وایە ئەم ناوی ماری قەهقەهەیە لە ئەفسانەی (ئاژیدەهاک)ی زۆردارەوە سەری هەڵداوە. ئەگەر بزانن؛ ئاژیدەهاک مانای ئەژدیها: ماری زەبەلاح دەدات. عەرەبەکان ناوەکەیان کردووە بە )ضحاک( واتە دەم بە پێکەنین!
پیرەمێرد دەڵێت:
تەڕپیر و قەهقەهە
لێم بوون بە ماری قەهقەهە -ل36 کەمانچەژەن
واتە پیرێژنی تەڕپیر و قاقا لێدانەکەی؛ لێم بوون بە ماری قەهقەهە.
جابلیق: کەسێک کە ڕاڤەی خەو دەکات و خەو لێکدەداتەوە.
گورگی مانجۆ؛ گورێ مانجۆ: مرۆڤی بە گورگ بوو؛ بە عەرەبیی (مستئذب) بە ئینگلیزیی (werewolf) هەروەها (گورگینە)شی پێ دەوترێت.
گورگسار: شێوە گورگ؛ ڕوخسار گورگ؛ چارە گورگ.
سەگسار: شێوە سەگ؛ ڕوخسار سەگ؛ چارە سەگ.
چیای مانجۆ/مانجەل: وەکو کێوی قاف؛ شوێنی دڕندە و دێو و درنج و گیانداری سەیر و نامۆیە.
سیمیا: زانستی میتافیزیک و سەرووسرووشت؛ واتە ئەو زانستەی پێوەندیی بە ڕۆح و جادوو و ئەو شتانەوە هەیە.
وەکوو ناوی دووانیی (کیمیا و سیمیا) ناوی دەهێنرێت.
کیمیا: زانستی ماددەکانە.
سیمیا: زانستی نامادییە.
قەراتە؛ ڕەشپەش؛ قەرەنتوو: تارمایی؛ شەبەح.
گرتۆڵە: ترسناک.
هۆڤ: کێویی؛ دڕندە.
پیاوتۆقێن: ترسناک
زلحۆ: تەژەی گەلحۆ.
بازپەڕێن: بازهەڵدان؛ گوایە لە کۆندا لە ڕێگەی هەڵدانی (باز)ەوە پاشای خۆیان هەڵبژاردووە، پاش مردنی پاشای سەروەخت و سەرتەخت خەڵک کۆ دەبوونەوە و بازیان هەڵدەدا؛ بازەکە لەسەر هەر کەسێک بنیشتایەتەوە دەیانوت ویستی خودا وایە کە ئەو پاشا بێت؛ دەیانخستە سەر ئەورەنگ (کورسیی دەسەڵات).
پەرتووکی: #فەرهەنگۆکی ئەفسانە و سەرووسرووشت# [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 146 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!