#شیرین ئەمین#، هاوسەری شەهیدی قەڵەم #کاوە گەرمیانی# لە لاپەڕەی خۆی بڵاوی کردووەتەوە کە هەر یەک لە #مەحمود سەنگاوی# و عەدنان حەمەی مینا بە پلەی یەک خوێنی کاوە گەرمیانیان لە ئەستۆدایە.
دەقی نووسینەکەی شیرین ئەمین کە لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە:
ئەو دوو بەرپرسەی گەرمیان کە بەپلە یەک خوێنی کاوە گەرمیانی یان لە ئەستۆدایە.
کە بە ئاشکرا ھەڕەشەیان لە خودی گەرمیانی کردبوو، چونکە کاوە سڵی لە دڕندەی ئەوان نە دەکردەوە بوێرانە بە نوکی قەڵەمەکەی مەلەفە ڕەشەکانی بەرپرسانی ھەڵ دەدایەوە.
مەحمود سەنگاوی لە ڕێکەوتی #24-07-2012# لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنەوە ھەڕەشە و جنێو بارانی کاوە گەرمیانی دەکات.
#عەدنانی حەمەی مینا# لە بەروای #03-12-2013# لەنێو حەڕەمی دادگای بەرایی #کەلار# لەپێش چاوی خەڵک و پۆلیس تەھدید و ھەڕەشە لە کاوە گەرمیانی دەکات، واتە دوو ڕۆژ پێش تیرۆر کردنی کە #05-12-2013# دەکات. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 517 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!