ڤیتامینەکان بۆ جەستەی مرۆڤ پێویستن و هەر یەکێکیان ڕۆڵی جیاوازی هەیە لەناو جەستەدا، کەم بوونەوەی هەر ڤیتامینێک گرفتی تەندرووستیی درووستدەکات، جەستە ناتوانێت خۆی ڤیتامین درووستبکات، پێویستە لە ڕێگەی ڤیتامین و تەواوکەری خۆراکییەوە وەریبگریت.
=KTML_Bold=ئەو ڤیتامینانەی بۆ جەستەت پێویستن لە وەرزی پایزدا.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. ڤیتامین D=KTML_End=
بەهۆی ئەوەی خۆر کەمتر دەردەکەوێت لە وەرزی پایزدا، تووشی کەمیی ئەم ڤیتامینە دەبین کە بۆ تەندرووستی ئێسک و سیستمی بەرگری پێویستە، دەتوانیت لە ڕێگەی ماسی، زەردێنەی هێلکە و بەرهەمە سپیاییەکانەوە وەریبگریت.
=KTML_Bold=2. ڤیتامین C=KTML_End=
بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا زیاتر ئەگەری هەیە تووشی پەتای وەرزی و هەڵامەت بیت، پێویستت بە ڤیتامین C هەیە بۆ بەهێزبوونی سیستمی بەرگری جەستە، دەتوانیت لە میوە مزرەکان، بیبەری شیرین و برۆکلی بەدەستی بهێنیت.
=KTML_Bold=3. ڤیتامین A=KTML_End=
ڕۆڵێکی زۆر باشی هەیە لە بەهێزکردنی سیستمی بەرگری جەستە، لە سەوزە و میوە زەرد و پرتەقاڵییەکاندا هەیە.
=KTML_Bold=4. ڤیتامین E=KTML_End=
بۆ پێست زۆر گرنگە و یارمەتیی گەشانەوەی دەدات، لە چەرەستاتدا هەیە، لەگەڵ سەوزە گەڵاتۆخەکانی وەکوو سپێناغ و برۆکلی.
=KTML_Bold=5. زینک=KTML_End=
ڕێگری دەکات لەوەی تووشی نەخۆشی بیت، لە ناوکی کولەکە، گۆشتی مانگا و گوێچکە ماسیدا هەیە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 225 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!