زۆرن ئەو کەسانەی زوو لە وەرزشکردن بێزاردەبن، تەنیا ماوەیەکی کەم سەرقاڵی دەبن و دواتر وازی لێدەهێنن، یاخود هیچ ئارەزوویەکیان بۆ دەستپێکردنی نییە و پێویستیان بە هاندان هەیە بۆ ئەوەی دەست بە ئەنجامدانی بکەن.
=KTML_Bold=هەندێک خوو هەیە پێویستە دەستبەرداری بیت پێش ئەوەی وەرزش بکەیت.=KTML_End=
1. چاوەڕێ مەکە هەتا حەز بە وەرزشکردن بکەیت، چونکە وەرزشکردن لەو چالاکییانەیە هەتا زووتر دەستپێبکەیت درەنگە، هەر بۆیە کاتەکانت بەفیڕۆ مەدە.
2. ڕاهێنانی زۆر مەکە، پێویستە بزانیت، زیادەڕەوی لە وەرزشکردن قەرەبوی ئەو کاتانەت بۆ ناکاتەوە کە وەرزشت نەکردووە، وە زیادەڕوی تێیدا تووشی ئازاری جەستەت دەکات، بەتایبەتیی ئەگەر ماوەیەکی زۆر بێت وەرزشت نەکردبێت.
3. بە بێ ئامانج دەستپێمەکە تەنیا بۆ ئەوەی وەکوو کەسانی دیکە بکەیت، پێویستە ئامانجت هەبێت لەو وەرزش کردنە، چونکە بە بێ ئامانج ناتوانیت پابەندی تەواوی بەرنامە خۆراکییەکان و وەرزشەکان بیت.
4. مەترسە لەوەی شکست بهێنیت، زیاتر ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە لەم ترسەیان هەیە و پێیان وایە ناتوانن کێشیان کەمبکەنەوە، دەتوانیت بگەیت بەوەی کە دەتەوێت ئەگەر ترسەکانت پشتگوێ بخەیت.
5. واز لە خواردنی ناتەندرووست بهێنە، چونکە وەرزشکردن پێویستی بە سیستمێکی خۆراکیی دیاریکراو هەیە، واز نەهێنان لە خواردنی ناتەندرووست هۆکارە بۆ ئەوەی هەوڵدانەکەت بێ ئەنجام بێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 245 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!