هەندێک جار ڕۆتینی ژیانت، یان ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانە و سەرقاڵیی زۆر، واتلێدەکات هەست بە بێزاری بکەیت، هەندێک کاتیش تەنانەت ئەم ڕۆتینەشت نەبێت، ناتوانیت چێژ لە ساتەکانی ژیانت ببینیت، ئەمەش بەهۆی چەند هەڵەیەکە کە پێویستە خۆتیان لێ بەدووربگریت.
1. زۆر بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئالودەبوون پێوەی، کە وا دەکات کاتەکانت بەهەدەر بدەیت.
2. نەبوونی ئامانج لە ژیان، نەبوونی پلان و خەون بۆ داهاتوو، کە هاندەرت نەبێت هەوڵبدەیت.
3. پشتگوێخستنی تەندرووستی جەستە و دەروونت، بایەخنەدان بە پشکنین و گرنگیینەدان بە خۆت.
4. بایەخنەدان بە چالاکی و کۆبوونەوە کۆمەڵایەتییەکان، بەردەوام مانەوە لە ماڵەوە یان بە تەنیا مانەوە.
5. پشتگوێخستنی حەز و ئارەزووەکانت و بایەخنەدان بەو بەهرە و توانایانەی لە تۆدا هەیە. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 217 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!