ئەو دایک و باوکانەی کاردەکەن و منداڵی بچووکیان هەیە، زۆرکات نازانن منداڵەکانیان لە کوێ دابنێن، بیر لەوە دەکەنەوە لەلای کەسێکی نزیکیان جێی بهێڵن، کۆتا هەڵبژاردنیشیان دایەنگەیە، بەڵام چوونی منداڵ بۆ دایەنگە سوودی هەیە، تەنانەت بۆ ئەو دایکانەشی کە دەتوانن ئاگایان لە منداڵەکانیان هەبێت.
=KTML_Bold=سوودەکانی ڕۆیشتنی منداڵان بۆ دایەنگە:=KTML_End=
1. منداڵەکەت کۆمەڵایەتی دەبێت، بەهۆی ئەوەی منداڵی دیکە دەبینێت و هاوڕێیەتیان لەگەڵ درووست دەکات، باشتر فێر دەبێت مامەڵە لەگەڵ کەسانی دیکە بکات و متمانەی بە خۆی هەبێت.
2. سەرنجی منداڵ زیاتر دەکات، بەهۆی ئەوەی فێری کۆمەڵێک یاری و گۆرانی نوێ دەبێت، ئەمەش وایلێدەکات سەرنجی لەسەر چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر بێت.
3. توانای بڕیاردانی دەبێت، دەتوانێت خۆی هەڵبژاردن بکات لەنێوان ئەو هەڵبژاردنە جۆراوجۆرانەی دێنە بەردەمی.
4. لە ڕووی مێشک و جەستەییەوە چالاک دەبێت و لە تەمەڵی دووردەکەوێتەوە.
5. لە ڕووی زمانەوانییەوە یارمەتیدەری دەبێت بۆ ئەوەی باشتر وشەکان دەرببڕێت و قسەکردنی باشتر بێت، وە توانای فێربوونی زیاتر دەبێت.
6. سەربەخۆ دەبێت، چونکە لەوێ فێر دەکرێت خۆی خواردن بخوات و خۆی یارییەکانی هەڵبژێرێت، ئەمەش یارمەتیدەری دەبێت بۆ ئەوەی پشت بە خۆی ببەستێت و چاوەڕێی یارمەتیی لە کەسانی دیکە نەکات. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 205 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!