دوای ئەوەی متمانەی بوون بە ئەندامی لیژنەی ناوبژیوانانی یەکێتی تۆپی پێی ئێراقی پێ بەخشراو بە یەکێک لە ئەندامی چاودێر لە لیژنەی ناوبراو بەشی (حکام الواعدین) دیاری کرا، یانەی وەرزشی پێشمەرگە پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی #ساسان عومەر# دەکات بە بۆنەی وەرگرتنی ئەو پۆستە و هەروەک هیوایی سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێکەی بۆ دەخوازن.
یانەی پێشمەرگە دووپاتی دەکاتەوە کە پاڵپشتی لەو گەنج و لاوانە دەکەن کە هەوڵی خزمەت بە شاری سلێمانی و ژێر خانی وەرزشی دەدەن تا ڕەوتی وەرزش لە شاری سلێمانی و تەواوی کوردستان و ئێراقدا بەرەو پێشتر بچێت ئەوەش لە ڕێگەی ئەم گەنجە خوێن گەرمە دڵسۆز و خەمخۆرانانەمانەوە.
دووبارە پیرۆزە
#یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی#
#26-10-2023#
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 149 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!