#ئەسعەد ئیسماعیل# ناوێک ناسراو لە دونیای شەتڕەنجی کوردستان و ئێراق، بۆ پاڵەوانییەتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی مەسقەتی پایتەختی عومان دوێنێ گەیشتە ئەم وڵاتە بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکانی ئەم پاڵەوانییەتییە.
سەبارەت بەم پاڵەوانییەتییە ئەسعەد ئیسماعیل وتی: ئاستەکان خوار 1700 وخوار2000 و خوار2300، بۆ هەردوو ڕەگەزی نێر و مێ، خۆی شەش پاڵەوانییەتییە لەیەک کاتدا، سێ ئاستی کچان و سێ ئاستی کوڕان، پاڵەوانییەتییەکە کراوەیە و نۆ ڕۆژ دەخایەنێ، پاڵەوانییەتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی بۆ ئارەزوومەندان.
ئەسعەد ئیسماعیلی داوەری نێودەوڵەتی لە کۆتایی وتی: ئومێد دەکەم بتوانم لە ماوەی ئەم نۆ ڕۆژە کارەکانی داوەری ئەم پاڵەوانییەتییە لەئەستۆ بگرم و بتوانم وەک داوەرێکی کوردی شەتڕەنج لەم بۆنە نێودەوڵەتییە ببمە هەژمار و متمانە بەدەست بێنم و پاڵەوانییەتییەکەش بەسەرکەتووی بەکۆتابێت.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 248 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!