ناونیشانی بابەت: چی بکرێت کاتێک جوڵەی کۆرپەکەت کەم دەکات؟
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
وەڵام: هەرکات هەستت کرد جوڵەی کۆرپەکەت کەمی کردووە ئەتوانیت کەمێک شلەمەنی بخۆیتەوە و پاشان لەسەر لای چەپ پاڵبکەویت و چاودێری جوڵانی بکەیت، ژمارەی ئەو جارانەی کە ئەجوڵێت بیژمێرە ئەگەر لە ماوەی دوو کاتژمێر 10 جار جوڵەی هەبێت ئاساییە، بەڵام ئەگەر کەمتر بێت لەوە یان لە ڕۆژێکا کەمتر بێت لە 10 جار ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست و ڕێنمایی لێ وەربگریت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 196 car hatiye dîtin