ناونیشانی بابەت: ڕێگاکانی ڕێگریکردن لە دووگیانی
بەشی سێیەم: چیلکەی هۆرمۆنی Implanon
ئامادەکردن و نووسین: د. #کەژان کاوە تەها#
ئیمپلانۆن ئامێرێکی بچوکی شێوە چیلکەیی پلاستیکی نەرمە لەژێر پێستی قۆڵ دائەنرێت بە بەکارهێنانی بەنجی خۆجێی و بەبڕێکی کەم هۆرمۆنی پرۆجیستیرۆن دەردەدات بۆ ناو خوێن کە ئەمەش ڕێگری لە پڕۆسەی هێلکەدانان دەکات لەگەڵیشیدا ئەستووری ئەو لینجە ماددەیەی لەسەر ملی ڕەحم هەیە زیاد دەکات کە ڕێگر دەبێت لەچوونە ناوەوەی تۆو بۆ ناو ڕەحم.
=KTML_Bold=لایەنە باشەکانی ئیمپلانۆن بریتین لە:=KTML_End=
1- کاریگەریی سەروی %99یە و بە یەکێک لە باشترین ڕێگەکانی مەنع دائەنرێت.
2- بۆماوەی سێ ساڵ کارئەکات.
3- کەمبوونەوەی خوێن و ئازاری سووڕی مانگانە و لە هەندێک لە خانمان لەوانەیە سووڕی مانگانەیان نەبێت لەگەڵیدا.
4- هۆرمۆنی ئیسترۆجینی تیانییە.
5- بۆ هەموو تەمەنێک گونجاوە.
6- لەکاتی شیرپێدان کێشە درووست ناکات.
=KTML_Bold=لایەنە خراپەکانی ئەمانەن:=KTML_End=
1- پارێزگاری ناکات لە تووشبوون بە نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان.
2- بۆ لابردنی پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.
3- لە بەشێکی خانمان لەوانەیە زیپکە درووست بکات. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 268 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!