زمان ئەندامێکی ماسوولکەیی جەستەیە، کە بەرپرسە لە هەستی تامکردن، تەنیا ئەوەندەش نییە، بەڵکوو لە ڕێگەیەوە دەتوانیت لەبارەی دۆخی تەندرووستیتەوە بزانیت.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی times of india چەند ڕەنگێکی زمانی بڵاوکردووەتەوە کە لە دۆخی تەندرووستیت ئاگادارت دەکاتەوە.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. چینێکی سپی لەسەر زمان=KTML_End=
کاتێک هەست دەکەیت چینێکی ڕەنگی سپی بەسەر زمانتەوەیە، واتای خاوێن ڕانەگرتنی دەم و ددانە، کە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریا لەسەر زمان، کەڕوو و هەوکردن درووست دەبێت، ئەمەش زمان وشک دەکاتەوە.
=KTML_Bold=2. سوور=KTML_End=
سووربوونی ڕەنگی زمان دەکرێت بە واتای کەمیی ڤیتامین بێت، بەتایبەتیی ڤیتامین B.
=KTML_Bold=3. ڕەنگی ڕەش=KTML_End=
ڕەش یان تۆخبوونی ڕەنگی زمان، چەند هۆکارێکی هەیە، وەکوو خاوێن ڕانەگرتنی دەم، جگەرەکێشان، زۆر خواردنی چا یان قاوە، یان بەکارهێنانی دەرمانی ئەنتیبایۆتیک.
=KTML_Bold=4. شین=KTML_End=
شینبوونەوەی ڕەنگی زمان ئاماژەیە بۆ کەمیی ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا، کە دەکرێت بەهۆی کێشەی کۆئەندامی دەمارەوە بێت.
=KTML_Bold=5. بێ ڕەنگبوون=KTML_End=
کاتێک هەست دەکەیت زمانت سپی بووە و بێ ڕەنگ بووە. واتای ئەوەیە ڕێژەی ئاسن لە خوێندا کەمە و کاریگەریی لەسەر ڕێژەی ئۆکسیجین درووست کردووە، سووڕی خوێن ناچالاک بووە. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 190 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!