لەسەر داوای پەڕڵەمانتارێکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی لە پەڕڵەمانی ئێراق ژمارەیەک مزگەوت لە ناوچە کوردستانییەکان درووست دەکرێن و پەڕڵەمانتارێکی پارتیش دەڵێ، چەندین پڕۆژەی دیکەمان پێشنیار کردووە بۆ جێبەجێکردن.
کاڤین شێخ سەعید، پەڕڵەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند: بە ھەوڵی فراکسیۆنی پارتی ڕەزامەندی جێبەجێکردنی دەیان پڕۆژەمان بەدەست ھێناوە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی #حکومەتی ھەرێمی کوردستان# و بەردەوام سەردانی وەزارەتە پەیوەندارەکانمان کردووە بۆ ئەوەی پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەو ناوچانە جێبەجێ بکرێن و خۆمان بە نوێنەری ڕاستەقینەی ھاووڵاتییان زانیوە.
پەڕڵەمانتارەکەی پارتی وتی: لە دوایین سەردانی بەندە و مەشعان خەزرەجی سەرۆکی دیوانی وەقفی سووننە لە ئێراق ڕەزامەندی لەسەر داوکاری ئێمە نیشاندا بۆ درووستکردنی پێنج مزگەوت ئەوانیش لە #شێخان#، فەیدیە، #تلکێف#، وانە و باشیکە.
کاڤین شێخ سەعید ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: جگە لە درووستکردنی پێنج مزگەوت 20 مزگەوتی دیکەش لە ناوچە کوردستانییەکانی ئیدارەی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نۆژەن دەکرێنەوە، چەندین پڕۆژەی دیکەشمان ئامادەکردووە و پێشنیارمان بۆ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرزکردووەتەوە بۆ ئەوەی پەسەند بکرێن، بەردەوامیش دەبین لەسەر گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ھەموو ناوچەکان بەبێ جیاوازی. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 219 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!