لە شاری #هەولێر# و لەنێو هۆڵی #یانەی شەتڕەنجی خانزاد#، پاڵەوانێتی کۆتایی شەتڕەنجی کچانی ئێراق بە بەشداری 11 کچە یاریزان بەڕێوەچوو، تێیداو دوایی ڕکابەرییەکانی لە ماوەی هەشت ڕۆژدا دواجار کچە یاریزانی یانەی پێشمەرگە، #کارین کەمال# توانی بە سەرکەوتنەکانی بگاتە ڕیزی هەڵبژاردەکە بۆ وەرزی 2023-2024 .
ئەمە و دڵپاک ئیسماعیل بە 8 خاڵ یەکەم و سارا مەسعود، سالی عەباس و کارین کەمال بە 7، 5 خاڵ پلەکانی دووەم و سێیەم و چوارەمیان مسۆگەر کردوو هەرچی پلەی پێنجەم بوو بۆ کچە یاریزان یەمام عاسف بوو بە 5، 5 خاڵ.
جێگەی باسە بە هەمان شێوەی کچان، یەکێتی شەترەنجی ئێراق پاڵاوتنی قۆناغی کۆتایی کوڕانی لە شاری #سلێمانی# بەڕێوە برد کە تێیداو پێشمەرگەکان توانیان پشکی شێریان بەربکەوێت بۆ ڕیزی ئەو هەڵبژاردەیە.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 253 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!