بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ خاتوو جینین پلاسخارت نوێنەرى تایبەتیی سکرتێرى گشتیى نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق، دۆخى سیاسى و ئەمنى و هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى ئێراق و پەیوەندییەکانى #هەولێر# #بەغدا#یان تاوتوێ کرد.
هەردوولا کۆک بوون لەسەر گرنگیى بەڕێوەچوون و سەرکەوتنى پڕۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە ئێراق، هەروەها جەختیان لە گرنگیى پاراستنى ئاساییشى پڕۆسەکە کردەوە بۆ ئەنجامدانى لە کەشێکى ئارام و سەقامگیردا، بەتایبەتیش لە ناوچەکانى مادەى سەد و چل.
دەربارەى پەیوەندییەکانى هەولێر بەغدا، هەردوولا بە ئەرێنى هەوڵەکان و ڕۆڵى بەڕێز محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى ئێراقیان هەڵسەنگاند و هیوایان خواست لە قۆناغى داهاتوودا برەوى زیاتر بە پەیوەندییەکانى حکوومەتى فیدراڵ و #حکومەتى هەرێمى کوردستان# بدرێت و بە لێکگەیشتن و لەسەر بنەماى دەستوور، کێشەکانى نێوانیان چارەسەر بکرێن.
دوایین پێشهاتەکانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و لێکەوتەکانى، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوو. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 193 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!