سوێند ئەخۆم بۆت
تۆی لێ دەرچێ
بۆ ژووانی هیچ کچێ
شپرزەیی داینەگرتوم
بە کاتژمێر
لەبەردەمی ئاوێنەدا ڕاینەگرتووم ...
سوێند ئەخۆم
بۆ کەس خۆم ڕێک نەخستووە
قردێلەی گەردنم
بۆ هیچ کچێ نەبەستووە
بۆنی مارکەم
نەپرژاندوە بە یەخەما
گوڵێکی سور نەبووە
لەناو دەستەو دیاریەکەما...
سوێن ئەخۆم بۆت
ژووانی هیچ کچێ
تۆی لێ دەرچێ
وا هۆگری نەکردوم
مۆبێلەکەمم بیر بچێ...
ناوی نووسەر: #بەڵێن سەنگاوی#
#دیلان هونەر# کردوویەتی بەگۆرانی [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 93 car hatiye dîtin