ئەمڕۆ هەینی #01-12-2023#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە دوبەی چاوی بە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی جیهان کەوت.
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ 01-12-2023 لە دوبەی، لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی و بەرپرسانی جیهان دیدار و گفتوگۆی هەبوو. لەوانە شا چارلس شای شانشینی یەکگرتوو، شێخ تەمیم بن حەمەد میری دەوڵەتی قەتەر، مارک ڕووتە سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، ئەلیکساندەر دیکروو سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا، نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی لوبنان، بیشر خەساونە سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردن و ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا و قاسم توکاییڤ سەرۆکی کازاخستان و جۆن کێری نێردەی باڵای سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کاروباری کەشوهەوا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات.
لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ 01-12-2023 لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی لوتکەی جیهانی کەشوهەوا، سەرۆکی حکوومەت لەلایەن سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ کرا. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 200 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!