لە تۆمەتی سیخوڕیکردنەوەوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای پێنج ساڵ زیندانی.
ڕاگەیاندنکار و وەرزشوانی دیاری کوردستان، پێشتر بە تۆمەتی هەبوونی چەکی بێ مۆڵەت لە ماڵەکەیدا ماوەی ساڵێک حوکمدرا.
لە ناوەڕاستی مانگی ئایاری ساڵی 2022، #ناڵە سوپەر# لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری #هەولێر# دەستگیرکرا.
دوای دوو مانگ لە دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای هەولێرەوە بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت بە ساڵێک زیندانیکردن سزادرا.
دوای تەواوکردنی ماوەی زیندانیکردنەکەی، دووبارە سکاڵایەکی دیکە لەسەر ئەو ڕاگەیاندنکارە تۆمارکراو بە تۆمەتی سیخوڕیکردن ئەمجارەیان سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.
دوای چەند ڕۆژێک لە سەپاندنی سزاکەی، ناڵە سوپەر لە تۆمارێکی دەنگیدا سەرجەم تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە و داوایکرد #مەسعود بارزانی# سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بکات. چونکە ئەو بێ تاوانە.
تیمی پارێزەرانی ناڵە سوپەر، لە دادگای تەمیزی هەولێر، داوای دووبارە پێداچوونەوەیان کرد بە بڕیاری پێنج ساڵ زیندانیکردنی ناوبراو.
ڕۆژی #24-12-2023#، دادگای تەمیزی هەولێر، بڕیاری سزادانی ناڵەسوپەری بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و زیندانیکردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ هەڵوەشاندەوە و دەستبەجێ ناوبراو ئازادکرا. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 267 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!