#کەلار# لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیهانییدا
بەپێی بەڵگەنامەیەکی بەریتانی، لە سەروبەندی جەنگی دووەمی جیهانییدا (1939- 1945) ، لە کوردستان بزووتنەوەی بەرهەڵستکاری دژی ئینگلیز درووست بووە و لە کەلاریش هەواداری ئەو گرووپە چالاک بوون.
ئەو بزووتنەوەی لە ناوچەکە بەهاندانی نازییەت بووە وەک نەیار و دژە ئنگلیز، بەپێی بەڵگەنامەیەک لە (27ی ئایاری 1939) دا لەناو کورددا لایەنگری بۆ نازییەت درووست بووە بەتایبەت لە سنووری #سلێمانی#دا، بەپێی زانیارییەکانی ئەو بەڵگەنامەییە لە کەلاریش هەواداری نازییەت هەبووە و بۆ ئۆرگانەکانی ئەو گرووپە کارییان کردووە.
هەر لەبەڵگەنامەکەدا بەژمارە ( FO.370/67) بڵاوکراوەتەوە، ناوی ژمارەک کەسایەتی و ئەندامی پارتی نازی هێناوە بۆ بەرژەوەندییەکانی دژە ئینگلیز لەو دەمەدا کاریان کردووە.
ئامادەکردن و نووسەر: #سەباح عەلی جاف# [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 162 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!