تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی هەڵەبجە#ی شەهید بەشدار لە یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان ئەم وەرزە لە کۆی ئەنجامدانی چوار یاری لە خولەکە تەنیا خاوەنی 2 خاڵە و هیچ یارییەکی نەبردۆتەوە و دوو یاری یەکسان و دوو یاریش دووچاری شکست بووە، هەڵەبجەییەکان دڵخۆشن بە هەبوونی تیپێک کە نوێنەرایەتی شارەکەیان دەکات لە خولی پلە یەکەکانی کوردستان، لە بارەی بارودۆخی تیپەکەش (ئەردەڵان سەڵاح) سەرۆکی یانەی وەرزشی هەڵەبجەی شەهید بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: خۆتان دەزانن بارودۆخی زۆربەی یانەکانی کوردستان بە پلە یەک و نایابەوە لە قەیرانی دارایین بە یانەی هەڵەبجەی شەهیدیشەوە، یانەکەی ئێمەش بێبەش نییە لەم کێشە داراییە، تیپەکەمان تیپێکی زۆر باشە و ڕاستە لەم چوار یارییە بارودۆخمان باش نییە هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دوو مانگە مووچەی یاریزانەکانمان نەداوە، وە ڕاستگۆیانەش دەدوێن کە ئەم وەرزە تەنیا بۆ مانەوە هەوڵ دەدەین، هۆکارەکەشی دیارە کە نەبوونی توانای دارایی باشە لە یانەکەمان.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 252 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!