هەر چەندە ئەم وەرزە #یانەی وەرزشی دهۆک# بە کۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە دەستی بە مەشقەکانی کردووە بۆ بەشداری کردن لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئێراقی، لەگەڵ ئەوەشدا دهۆک کۆمەڵێک یاریزانی بەتوانای لەسەر دەستی سلێمان ڕەمەزانی ڕاهێنەری کوردی شارەکە کۆکردووەتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ کێبڕکێ لەگەڵ یانە گەورەکان بکات، دهۆک هەر چەندە گرفتی دارایی هەبووە، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی شارەکە بەڵێنی هاوکاری کردنی پێدراوە، لە دوو یاری دەستپێکی وەرزی نوێ خولی یانە پیشەگەرەکانی ئێراقی دوو سەرکەوتنی گرنگی بە سەر یانەکانی شورتە و نەورۆز بەدەست هێنا و شەش خاڵی کۆکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی یانەکە و ستافی ڕاهێنەران دەیانەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن لەسەر دەستی ئەو کۆمەڵە یاریزانە بەتوانایانە، وەرزی ڕابردوو دهۆک یەکێک لە یانە بەهێزەکانی خولەکە بوو، ئامانجی یانەکەش تەنیا مانەوە بوو لە خولی پلە نایاب، ئەمساڵ 2024 دهۆک جیاواز دەبینرێ و دەیەوێت ئاست و ئەنجامی شایستە لە یارییەکانی ئەم وەرزە تۆماربکات و ببێتە یەکێک لە یانە سەرسەختەکانی خولەکە بۆ ئەوەی زۆرترین ئەنجامی شایستە دەستەبەر بکات، کارگێڕی یانەکەش بەڵێنی بەردەوامی پێداون بۆ ئەوەی بتوانن باشترین ئەنجام لەم وەرزە تۆماربکەن و ژمارەی خاڵەکانیشیان زیاتر بکەن و هەمووی بە یەک دەست و بە یەک ئەنجام ئامانجیان سەرخستنی ناوی دهۆکە لە خولی پیشەگەرەکانی ئێراقی.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 272 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!