یاری تایکواندۆ هەر چەندە لە کوردستان وەکوو پێویست گرنگی پێ نەدراوە، بەڵام یاریزانانی ئەم یارییە بەردەوام لە هەوڵی بەرەووپێشبردنی ئاستی ئەم یارییەن و دەیانەوێت یاریزانی تر پەلکێشی ڕیزی ئەم یارییە بکەن، #محەمەد جەبار# یەکێک لە یاریزانە کوردەکانی شاری #کەرکووک# لە ڕیزی هەڵبژاردەی تایکواندۆ ئێراقی لە ئاستی پێشکەوتووان بەردەوام ڕۆڵی گەورەی گێڕاوە لە بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە، لە ئێستادا 2024 ڕووی کردۆتە بواری ڕاهێنەری لە شاری کەرکووک، لەم بارەشەوە محەمەد جەبار یاریزانی تایکواندۆی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئێراقی بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: ماوەی هەژدە ساڵە زۆرترین ئەنجامی شایستەم هێناوە بۆ شاری کەرکووک و چەندین ساڵ لەسەر یەک پاڵەوانی ئێراق بووم وەکوو کوڕە کوردێک، لە ئێستاشدا من وەکوو یاریزان لە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق و وەکوو ڕاهێنەریش لە یانەی سۆلاڤی کەرکووک بەردەوامم لە وەرزش کردن، دەمەوێ لە ماوەی داهاتوو خزمەتی زیاتری ئەم بوارە بکەم و بتوانم زۆرترین ئەنجامی شایستە وەکوو کوردێکی کەرکووک بەدەست بهێنم و زۆرترین یاریزانیش درووست بکەم بۆ شارەکەم.
[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 181 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!