تیمە پاڵەوانەکەی پێشمەرگەکان درێژە بە سەرکەوتنەکانیان لە خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق دەدەن و توانیان لە دوایی دوو سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک خۆیان بگەیەنە پلەی دووەمی ڕیزبەندی یانە بەشدارەکانی کۆمەڵەی یەکەم.
پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە #09-01-2024# یارییەکانی جەولەی شەشەم لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق بەڕێوەچوو تێیدا و لە یارییەکی ئاگرین دا و دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز، کوڕانی پێشمەرگە توانیان گرنگترین سەرکەوتن بەدەست بهێنن و سێ خاڵی ئەو جەولەیان لە یانەی عەفەکی خاوەن یاریگە وەرگرت، ئەمە و لە هەمان کۆمەڵە حسێن و سامەرا یەکسان بوون و هەرچی ئەلئتیساڵاتە بە ئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن لە یانەی ئەلفەهدی بردەوە.
لەلایەکی دیکەوە و میسان توانی لە دەرەوەی یاریگاکەی شکست تووشی ئەلکەرمە بکات و هەروەک مەسافی جنوب و ناسریەش بە بێ گۆڵ یەکسان بوون.
بەو ئەنجامانەی جەولەی شەشەم، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە لە پێنج یاری دا (سێ یەکسان بوون) و (دوو سەرکەوتن) بە 9 خاڵەوە پلەی دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەی گرتووە و یارییەکی دواخراویشی ماوە.
[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 178 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!