ناونیشانی پەرتووک: $کۆیە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول دا$
ناوی نووسەر: زامدار ئەحمەد
شوێنی چاپ: #هەولێر#
چاپخانە:
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: یەکەم
ناوەرۆک
ئەم پەرتووکە توێژینەوەیەکی مێژووییە و لە پێشەکییەک و چوار بەش و پاشکۆکان پێکهاتووە.
بەشی یەکەم: لەبارەی مێژووی #کۆیە# و شۆڕشی ئەیلوولە و سێ باس لەخۆ دەگرێت: کوورتەیەک سەبارەت شاری کۆیە، کۆیە بەر لە شۆڕشی ئەیلوول، زەمینە سازی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول لە کوردستان.
بەشی دووەم: باس لە پێگەی کۆیە لە شۆڕشی ئەیلوول لەنێوان ساڵانی (1961-1963) دەکات و لە دوو باس پێکدێت و باسەکان، شۆڕشی ئەیلوول لە کۆیە لە #11-09-1961# تا #08-02-1963#، بارودۆخی کۆیە لە کودەتای یەکەمی #بەعس#ییەکان لە #08-02-1963# تا #18-11-1963# لەخۆ دەگرێت.
بەشی سێیەم: لە بارەی بارودۆخی کۆیە لە لە 18-11-1963 تا #11-03-1970# یە و سێ باس لەخۆ دەگرێت: لە بارەی ڕووداوەکانی کۆیە لە 18-11-1963 تا #13-04-1966#، کۆیە لە #17-04-1966# تا #17-07-1968#، بارودۆخی کۆیە لە کودەتای 17-07-1968 تا ڕێککەوتننامەی 11-03-1970.
بەشی چوارەم: باس لە بارودۆخی کۆیە لە لە 11-03-1970 تا ڕێککەوتننامەی جەزائیر دەکات و دوو باس لەخۆ دەگرێت: لە بارەی بارودۆخی کۆیە لە کاتی ئاشتی و سەقامگیریدا لە 11-03-1970 تا #11-03-1974#، ڕۆڵی کۆیە لە دەستپێکردنەوەی شۆڕش لە 11-03-1974 تا ڕێککەوتننامەی جەزائیرە.
[1]