بە ئامادەبوونی #شێخ جەعفەر# سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و زافڕ عەبدولئەمیر سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق و #کاروان شێخ زیرەک# بەڕێوەبەری گشتی وەرزشی سلێمانی و ئارەزوو مەحمود ئەندام پەڕڵەمانی پێشووی ئێراق و نزار ژاژڵێ بەڕێوەبەری گشتی لاوانی سلێمانی و ژمارەیەک لە وەرزشوانانی دێرین و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکارانی وەرزشی لە هۆتێل داوا لە شاری #سلێمانی# بەسەرپەرشتی یەکێتی شەتڕەنجی ئێراق و بە هاوکاری یەکێتی شەتڕەنجی سلێمانی، پاڵەوانییەتی پێکهاتەی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی کوڕان بەڕێوەچوو.
تێکڕای بەرپرسانی وەرزشی و ئامادەبووان باسی گرنگی هەرێمی کوردستان کرا بۆ بەڕێوەچوونی پاڵەوانییەتییەکان کە ڕێگا و دەرگایەکی گرنگە بۆ تێکڕای بۆنەکان و بەتایبەتیی وەرزشی نێوخۆی و ئێراق و نێودەوڵەتی و پشتیووانی خۆشیان دەبڕی بۆ ئەم جۆرە بۆنانە.
بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لەرێکەوتی 25-10 تا #01-11-2023# دوانزە یاریزان کە (5) یاریزان کوردن ململانێ توند دەکەن بۆ بەدەست هێنانی (5) کورسی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی ئێراق بۆ بۆنە نێودەوڵەتییەکان بۆ ساڵانی (2023-2024).
لە کۆتایی #ئەسعەد ئیسماعیل# ئەندامی شەتڕەنجی ئێراق و بەڕێوەبەری ئەم پاڵەوانییەتییە وتی: هەموو هێز و هزر و هاندانمان تەرخان کردووە تا لە کۆتایی لەکۆی 12 یاریزان دەست نیشانی 5 یاریزان بکرێت بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی شەتڕەنجی ئێراق بۆ بۆنەنێودەوڵەتییەکان، بەرپرسانی وەرزشی شارەکە هەموو هاوکاری و ئاسانکارییان بۆ کردین بۆ ئەوەی بتوانین بەباشترین شێوە ماوەی ئەم هەشت ڕۆژە بتوانین ئەنجام و ئامانجی کۆتایی ئەم کۆبوونەوە گرنگە لە شاری سلێمانی بۆ هەمووان دڵخۆشکار بێت.
[1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 906 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!