پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ شەممە #13-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە #بەغدا# لەگەڵ بەڕێز محەمەد شیاع ئەلسوودانى، سەرۆک وەزیرانى ئێراقى فیدراڵى کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخى سیاسى و ئەمنیى ئێراق و دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکە و پەیوەندییەکانى هەولێر بەغدا تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە پاراستنى ئارامى و سەقامگیرى و سەروەریى وڵات و دوورگرتنى ئێراق لە کێشە و ئاڵۆزییەکانى ناوچەکە کردەوە.
لە تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکى جددى دەربارەى هەنگاوەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵیى ئێراق بۆ چارەسەرکردنى پرسى بودجە و مووچە و هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان و بابەتەکانى دیکەى کارگێڕى و دارایى و ئابوورى کرا.
هەردوولا هاوڕا بوون کە ئەو پرسانە بەپێى دەستوور چارەسەر بکرێن و نابێ هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان زیانمەند بن. هەروەها سەرۆک نێچیرڤان بارزانى جەختى لەوە کردەوە کە دەبێت چارەیەکى یەکجارى بۆ بابەتى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان هەبێت و تێکەڵ بە پرسەکانى دیکە نەکرێت. [1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 178 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!