#فازڵ میرانی# بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# پێشوازی لە کونسوڵی گشتی بەریتانیا کرد، کە لە دیدارەکەدا ھەردوولا تیشکیان خستە سەر ڕەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستان بەتایبەتیی و ئێراق بەگشتی.
ئەمڕۆ #31-10-2023# لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی لە (کەیت شاو) کونسوڵی گشتی بەریتانیا بە وەکالەت لە #ھەولێر# و شاندی یاوەری کرد.
لە دانیشتنێکدا فازڵ میرانی وێرای بەخێرھێنانی شاندی میوان تیشکی خستە سەر ڕەوشی ئێستای ھەرێمی کوردستان بەتایبەتیی و ئێراق بەگشتی.
ھەروەھا میرانی پوختەیەک لەسەرخۆئامادەکردنی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان کە پارتی ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراو دا کە بڕیارە ئەنجام بدرێت.
بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەدا ناوچەکە نالەباری بەخۆیەوە دەبینێت و بەرەو ئاقارێکی نادیار دەڕوات لە بەر شەڕی ئیسرائیل و حەماس، ھیوای خواست ئەم شەڕە بوەستێت و خەڵکی سڤیل نەبێتە قوربانی ئەم شەڕە و ئاشتی بەرقەرار بێت.
سەبارەت بە کێشەکانی نێوان #بەغدا# و ھەولێر فازڵ میرانی دووپاتی کرد کە کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا لەگەڵ کەسەکان نییە بەڵام لەگەڵ عەقلیەتی بەڕێوەبردنی وڵاتە لەلایەن بەغداوە.
لە لای خۆیەوە (کەیت شاو) کونسوڵی گشتی بەریتانیا بەوەکالەت لە ھەولێر سوپاسی مەکتەبی سیاسی کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دیدار و پێشوازییە و دووپاتی کرد کە شانشینی بەریتانیا بەردەوام دەبێت لە ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکان دا. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 297 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!