پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شەممە، ڕێکەوتی #05-08-2023#، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە #پیرمام#، #فازڵ میرانی# بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پێشوازی لە بەڕێز کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کڵێسای کلدانی لە ئێراق و جیهان کرد.
لە دیدارەکەدا کە #هۆشیار زێباری# ئەندامی دەستەی کارگێڕی و ڕێبوار یەڵدا ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، فازڵ میرانی وێڕای بەخێرهێنانی قەداسەتی پاتریارک، ئاماژەی بەوەدا هەرێمی کوردستان ماڵی بەڕێزیان و هەر ئازادیخواز و دیموکراسیخوازێکە.
پاتریارک لویس ساکۆ، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو دیدار و پێشوازییە گەرمەی لە مەکتەبی سیاسی لێی کرا، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی جەنابی سەرۆک #مەسعود بارزانی# و سەرکردایەتی پارتی کرد، بۆ هەڵوێستی مێژووییان لەبارەی ئەو غەدرەی کە لە خۆی و کڵێسای کلدانی و تەواوی مەسیحیەکان لە ئێراق کرا. هەروەها هەرێمی کوردستانی بە ناوچەیەکی ئارام و جیاواز وەسفکرد بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی ئێراق و ئاماژەی پێدا لە هەرێمی کوردستان یاسا و سیستەم هەیە بۆیە هاووڵاتییەکانی و ئێمەش هەست بە ئاساییش و ئارامی دەکەین لە کوردستان.
سەبارەت بەو مامەڵە نەشیاوەی کە بەرانبەر بەڕێز پاتریارک کرا لە ئێراق، فازڵ میرانی نیگەرانی خۆی و پارتی دەربڕی و ئاماژەی پێدا کە ئێوە نوێنەرایەتی پاپا و تابلۆ ڕەنگاوڕەنگەکەی کومەڵگای ئێراقی دەکەن، بۆیە کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو مەرسومە زۆر دەبێت و هەرئەمەشە بووەتە هۆی ناڕەزایی دەربڕین لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەکە و جیهانیش. جەختیشی کردەوە هەڵوێستی جەنابی سەرۆک و پارتیمان هەڵوێستێکە لە باوەڕی نەگۆڕمانەوە بە یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیانی سەرجەم پێکهاتەکانی ئێراقەوە هاتووە، بوێری و هەڵوێستی بەڕێز پەتریارکی سەرباری ئەو نادادییەی بەرانبەری کراوە بەرزنرخاند و دووپاتیشی کردەوە ئەو نادادییەی کرا تەنیا غەدر نەبوو لە بەڕێزیان، بەڵکوو غەدرێکە بەرانبەر مەسیحیەکان و سەرجەم پێکهاتەکانی ئێراق.
لە کۆتاییدا هەردوولا جەختیان لەسەر گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف کردەوە و هیواین خواست سیستەمی حوکمڕانی لە ئێراق بکەوێتە سەر ڕاستەڕێی خۆی و دەستوور و یاساکان جێبەجێ بکرێن و ڕێز لە مافی پێکهاتەکان بگیرێت و ژیانێکی شایستە و ئارام بۆ سەرجەم هاووڵاتییان فەراهەم بکرێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 311 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!