ناونیشانی بابەت: هەوکردنی میزەڕۆ لە ماوەی دووگیانی
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
بەهۆی هەندێک گۆڕانکاری کە لەکاتی دووگیانی ڕوو دەدەن خانمان لەم کاتەدا زیاتر مەترسی تووشبوونیان هەیە بە هەوکردنی میزەڕۆ ، وە ئەگەر پشتگوێ بخرێت و وەک پێویست چارەسەر نەکرێت و بگوازرێتەوە بۆ گورچیلەکان زیانی بۆ کۆرپە هەیە و لەوانەیە ببێتە هۆی لەبارچوون یان لەدایکبوونی پێشوەختە.
=KTML_Bold=نیشانەکانی بریتین لە:=KTML_End=
1-ئازار یاخود هەستکردن بە سووتانەوە لەکاتی میزکردن.
2- زووزوو میزکردن.
3-ئازاری بەشی خوارەوەی سک.
4-بوونی خوێن لە میزدا.
50بۆنی ناخۆشی میز.
6-هەستکردن بە قوورسایی یان ئازار لەسەر میزڵدان.
7- ئەگەر هەوکردنەکە بگوازرێتەوە بۆ گورچیلە لەرز و تا و دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوەش دەبێت.
=KTML_Bold=هەندێک ڕێگامان هەیە بۆ خۆپارێزی کە بریتین لە:=KTML_End=
-ڕۆژانە 6 بۆ 8 پەرداخ ئاو بخۆرەوە.
-کەمکردنەوەی کافاین و ئەو خواردنەوانەی شەکریان زۆرە.
-زووزوو میزکردن و نەهێشتنەوەی میز بۆ ماوەیەکی زۆر.
-لە دوای میزکردن بەباشی خۆت وشک بکەرەوە.
-باشترە جلی ژێرەوە پێکهاتەکەی لۆکە بێت و تەسک نەبێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 244 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!